زەبووری 87
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک. 
 1 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا، 
 2 یەزدان دەروازەکانی سییۆنی 
لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت. 
 3 ئەی شاری خودا، 
بە شکۆمەندی باست کراوە:* لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە. 
 4 «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم، 
خەڵکی ڕاهەب[~2~] و بابل لەنێویاندان، 
لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش، 
سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“» 
 5 دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و 
خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.» 
 6 یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات: 
«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.» 
 7 سەماکەران گۆرانی دەڵێن: 
«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
<-  زەبوورەکان 86زەبوورەکان 88  ->
*زەبووری 87:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
†زەبووری 87:4 مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.
 Languages
Languages