زەبووری 85
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. 
 1 ئەی یەزدان، تۆ لە زەوی خۆت ڕازیت، 
دیلەکانی یاقوبت گێڕاوەتەوە. 
 2 لە تاوانەکانی گەلەکەت خۆشبوویت، 
هەموو گوناهەکانیت داپۆشیوە.* لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە. 
 3 هەموو تووڕەیی خۆتت گرتەوە، 
لە جۆشانی تووڕەییت گەڕایتەوە. 
 4 ئەی خودای ڕزگاریمان، بمانگەڕێنەوە، 
تووڕەیی خۆتمان لەسەر لابدە. 
 5 ئایا هەتاهەتایە لێمان تووڕە دەبیت؟ 
نەوە دوای نەوە درێژە بە تووڕەییت دەدەیت؟ 
 6 ئایا تۆ ناگەڕێیتەوە هەتا زیندوومان بکەیتەوە، 
بۆ ئەوەی گەلەکەت پێت شاد بێت؟ 
 7 ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتمان پیشان بدە، 
ڕزگاریی خۆتمان پێ ببەخشە. 
 8 ئەوەی خودای پەروەردگار دەیڵێت، گوێی لێ دەگرم، 
چونکە بەڵێنی ئاشتی دەدات بە گەلەکەی و بۆ خۆشەویستانی، 
بەڵام با نەگەڕێنەوە سەر گێلایەتی. 
 9 بێگومان ڕزگارییەکەی لەو کەسانە نزیکە کە لێی دەترسن، 
بۆ ئەوەی شکۆمەندییەکەی لە خاکی ئێمەدا نیشتەجێ بێت. 
 10 خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی بە یەک گەیشتوون، 
ڕاستودروستی و ئاشتی یەکتری ماچ دەکەن[~2~]. 
 11 ڕاستی لە زەوییەوە دەڕوێت و 
ڕاستودروستی لە ئاسمانەوە سەر دەردێنێت. 
 12 هەروەها یەزدان چاکە دەبەخشێت و 
زەوی ئێمەش دەغڵودان دەدات. 
 13 ڕاستودروستی لەپێشی دەڕوات، 
ڕێگای بۆ خۆش دەکات.
<-  زەبوورەکان 84زەبوورەکان 86  ->
*زەبووری 85:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
†زەبووری 85:10 تایبەتمەندی دیاری خودا، پاشایەتی خودا لەسەر زەوی و دڵی مرۆڤ دادەمەزرێت.
 Languages
Languages