زەبووری 75
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک. 
 1 ئەی خودایە، ستایشت دەکەین، 
ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە، 
خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن. 
 2 تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم، 
بە ڕاستی دادوەری دەکەم. 
 3 کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن، 
منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.* لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە. 
 4 بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“ 
بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن. 
 5 هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن، 
بە کەللەڕەقی مەدوێن.“» 
 6 نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا، 
نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، 
 7 بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، 
ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. 
 8 جام بەدەستی یەزدانەوەیە، 
پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، 
لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی 
لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. 
 9 بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، 
گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت: 
 10 «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم، 
هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»
<-  زەبوورەکان 74زەبوورەکان 76  ->
*زەبووری 75:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 Languages
Languages