زەبووری 70
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە. 
 1 ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، 
ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم. 
 2 با شەرمەزار و سووک بن 
ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، 
با ببەزن و ڕیسوا بن 
ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن. 
 3 با هەڵبێن لە شەرمان 
ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» 
 4 بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، 
شاد و دڵخۆش بن. 
با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» 
ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. 
 5 بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، 
خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. 
یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، 
 Languages
Languages