زەبووری 64
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودە. 
 1 ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە، 
ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە. 
 2 لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە، 
لە کۆمەڵی خراپەکاران. 
 3 کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە، 
قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە. 
 4 لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن، 
لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن. 
 5 بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن، 
دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن، 
دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟» 
 6 تەگبیر بۆ تاوان دەکەن، 
دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!» 
بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە. 
 7 بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت، 
لەناکاو برینداریان دەکات. 
 8 زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان، 
هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات. 
 9 هەموو ئادەمیزاد دەترسن، 
کاری خودا ڕادەگەیەنن و 
بیردەکەنەوە لەوەی کە کردی. 
 10 با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و 
پەنا ببەنە بەر ئەو، 
 Languages
Languages