زەبووری 6
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت[~1~]. زەبوورێکی داود. 
 1 ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، 
لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە. 
 2 ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، 
ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات. 
 3 گیانم زۆر دەلەرزێت، 
هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ 
 4 ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، 
بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە، 
 5 چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. 
لە جیهانی مردووان† عیبری: شیۆل، ئەو شوێنەیە کە لەدوای مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە ئەوێ هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە. کێ ستایشت دەکات؟ 
 6 ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! 
هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، 
جێگاکەم تەڕ دەکەم. 
 7 چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون، 
بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون. 
 8 ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە، 
چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە. 
 9 یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، 
یەزدان نوێژم وەردەگرێت. 
 10 هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، 
لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.
<-  زەبوورەکان 5زەبوورەکان 7  ->
*^ دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.
†زەبووری 6:5 عیبری: شیۆل، ئەو شوێنەیە کە لەدوای مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە ئەوێ هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە.
 Languages
Languages