زەبووری 54
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان[~1~] هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.» 
 1 ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، 
بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. 
 2 ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، 
قسەکانی دەمم ببیستە. 
 3 بێگانە لێم هەستاون، 
دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، 
ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.† لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە. 
 4 بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، 
پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. 
 5 با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، 
بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. 
 6 ئەی یەزدان، بەخشینی[~3~] ئازادت پێشکەش دەکەم، 
ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. 
 7 لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، 
سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.
<-  زەبوورەکان 53زەبوورەکان 55  ->
*^ دانیشتووانی زیف، کە شارێک بوو لە ناوچە شاخاوییەکەی یەهودا. ئێستا بە گردی زیف بەناوبانگە. دەکەوێتە دووری شەش کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەبرۆن.
†زەبووری 54:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
‡زەبووری 54:6 بەخشینی ئازاد: ئەو بەخشینەیە کە کەسێک پێشکەشی خودای دەکات وەک سوپاسگوزارییەک بۆی. بڕوانە لێڤییەکان 22:18-23.
 Languages
Languages