زەبووری 47
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، 
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
 1 ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، 
بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن. 
 2 یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، 
پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە. 
 3 نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان، 
گەلانی خستە ژێر پێمان. 
 4 میراتی بۆ هەڵبژاردین، 
ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە، 
ئەوانەی کە ئەو خۆشی ویستن.* لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە. 
 5 لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە[~2~]، 
یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا. 
 6 گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش، 
گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش. 
 7 خودا پاشای هەموو زەوییە، 
هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن. 
 8 خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات، 
خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت. 
 9 سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە، 
چونکە پاشاکانی[~3~] زەوی هی خودان، 
ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.
<-  زەبوورەکان 46زەبوورەکان 48  ->
*زەبووری 47:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
†زەبووری 47:5 بۆ تەختی خۆی، لە کاتی هاتنی سندوقی پەیمان بۆ ناو پەرستگا.
‡زەبووری 47:9 عیبری: قەڵغانەکان.
 Languages
Languages