زەبووری 28
زەبوورێکی داود. 
 1 ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. 
ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، 
چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، 
وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ. 
 2 گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە، 
کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم، 
دەستەکانم بەرز دەکەمەوە 
بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ. 
 3 لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، 
ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن، 
بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن، 
بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە. 
 4 بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، 
بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و 
ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان. 
 5 لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و 
بە کارەکانی دەستی، 
تێکیان دەشکێنێت و 
جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە. 
 6 ستایش بۆ یەزدان، 
چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو. 
 7 یەزدان هێز و قەڵغانی منە، 
دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، 
دڵم شاد دەبێت و 
بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم. 
 8 یەزدان هێزی گەلەکەیەتی، 
قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی* بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح.. 
 9 گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە، 
ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.
<-  زەبوورەکان 27زەبوورەکان 29  ->
*زەبووری 28:8 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح.
 Languages
Languages