زەبووری 2
 1 بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و 
گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ 
 2 پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، 
سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە 
لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی* بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح، واتە هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30:22-31 و یەکەم ساموئێل 9:16؛ 10:1. و دەڵێن: 
 3 «با کۆتەکانیان بشکێنین و 
زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.» 
 4 ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، 
پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات. 
 5 ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، 
بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت: 
 6 «من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن[~2~] داناوە، 
لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.» 
 7 من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: 
پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، 
من ئەمڕۆ بوومە باوکت. 
 8 داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت، 
ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ. 
 9 بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و 
وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.» 
 10 بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن، 
سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن. 
 11 بە ترسەوە یەزدان بپەرستن، 
بە لەرزەوە دڵخۆش بن. 
 12 کوڕەکە ماچ[~3~] بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و 
لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، 
چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. 
خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.
<-  زەبوورەکان 1زەبوورەکان 3  ->
*زەبووری 2:2 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح، واتە هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30:22-31 و یەکەم ساموئێل 9:16؛ 10:1.
†زەبووری 2:6 سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت.
‡زەبووری 2:12 ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی.
 Languages
Languages