زەبووری 138
بۆ داود. 
 1 بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، 
لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم. 
 2 بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم، 
ستایشی ناوت دەکەم، 
لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت، 
چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە. 
 3 ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت، 
ئازا و بوێرت کردم. 
 4 ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن، 
کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست. 
 5 گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن، 
چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە. 
 6 هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز و 
لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت. 
 7 ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت، 
دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم، 
بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت. 
 8 یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ 
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە، 
 Languages
Languages