زەبووری 133
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 
 1 ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە، 
کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین! 
 2 وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە، 
کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون، 
کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ. 
 3 وەک شەونمی حەرمۆن[~1~] کە دێتە خوارێ 
بەسەر کێوی سییۆن، 
چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.
<-  زەبوورەکان 132زەبوورەکان 134  ->
*زەبووری 133:3 بەرزترین شاخە لە سوریا.
 Languages
Languages