زەبووری 129
گۆرانی گەشتیاران. 
 1 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» 
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: 
 2 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! 
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. 
 3 جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و 
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» 
 4 بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، 
پەتی بەدکارانی پچڕاند. 
 5 با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە 
ڕیسوا بن و ببەزن. 
 6 با بە دەردی گیای سەربان بچن، 
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، 
 7 ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و 
نە باوەشی گیشەکەر[~1~]. 
 8 با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: 
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! 
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»
<-  زەبوورەکان 128زەبوورەکان 130  ->
*زەبووری 129:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.
 Languages
Languages