زەبووری 128
گۆرانی گەشتیاران. 
 1 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، 
ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. 
 2 بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، 
خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. 
 3 ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، 
کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. 
 4 ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت 
ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. 
 5 یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، 
چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت 
هەموو ڕۆژانی ژیانت و 
 6 منداڵی منداڵەکانت ببینیت! 
 Languages
Languages