زەبووری 127
گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان. 
 1 ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات، 
وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. 
ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، 
پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت. 
 2 بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو، 
خواردنی نانی ڕەنجکێشی، 
چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت. 
 3 بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، 
پاداشتی بەری سکن. 
 4 وەک تیری دەستی پاڵەوان، 
ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج. 
 5 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە، 
شەرمەزار نابێت کە لە دادگا[~1~] لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.
<-  زەبوورەکان 126زەبوورەکان 128  ->
*زەبووری 127:5 عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت.
 Languages
Languages