زەبووری 123
گۆرانی گەشتیاران. 
 1 چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی، 
تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. 
 2 بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی، 
وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی، 
ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە، 
بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. 
 3 لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە! 
چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. 
 4 گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان، 
 Languages
Languages