زەبووری 120
گۆرانی گەشتیاران. 
 1 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و 
بە دەنگمەوە هات. 
 2 ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە 
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. 
 3 چیت پێدەدرێت، 
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ 
 4 سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، 
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! 
 5 قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم[~1~]، 
کە لە خێوەتەکانی قێدار[~2~] نیشتەجێم. 
 6 نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا 
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. 
 7 من ئاشتیخوازم، 
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
<-  زەبوورەکان 119زەبوورەکان 121  ->
*زەبووری 120:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.
†زەبووری 120:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.
 Languages
Languages